(ڤیدیۆ) فەرەنسا بە گۆلێکی هەڵە لە ئەڵمانیای بردەوە

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی فەرەنسا کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ئالیانز ئارینا لە میونشن یەکەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیای خانەخوێ ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی پاڵەوانی جیهان کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی 20 بەهەڵە لەلایەن ماتس هومێڵسی بەرگریکاری ئەڵمانییەوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی مەکینەکانی ئەڵمانیا بەدرێژایی دوو تایم کۆنتڕۆڵی یاریگایانکرد و هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە (1-0) لە بەرژەوەندی فەرەنسا کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، فەرەنسا هاوشانی پۆرتوگال لە گەڕی یەکەم سێ خاڵیان بەدەستهێنا و پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەیان بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
9

میرکاتۆی زستانی 2021 دەبێتە بەهێزترین؟ حەوت بۆندی گەورە ئەگەری واژووکردنیان هەیە..

میرکاتۆی زستانی 2021 بۆ یانەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، هەندێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی هەژێنەر واژووبکەن، هەندێکی…
Total
0
Share