سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی حزبەكاندا كۆدەبێتەوە و هەڵبژاردن تەوەری سەرەكییە

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 10ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری حزبە كوردستانییەكاندا كۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێدەكرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان باسی تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەی كرد و وتی، ئامانج لە كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانگێشتنامەیان پێگەیشتووە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەشداریی كۆبوونەوەكە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەڕێز/ بافڵ…
Total
0
Share