نەسڕ دەبێتە ڕیاڵ مەدریدی کۆن

بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی تەنها بە کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ناوەستن، بەڵکو بیر لەوە دەکەنەوە دوو جەنگاوەری دیکەی سەردەمی زێرینی ڕیاڵ مەدرید دابین بکەن.

خالد زیابی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی “الریاض” ئاشکرایکردووە، کە بەرپرسانی یانەی نەسڕ دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی لوکا مۆدریچ کردووە، بە نیازن دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی کریستیانۆ گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەشبکەن.

لەلایەکی دیکەوە، خوسێ فیلێکس دیاز لە ڕۆژنامەی “مارکا” ئاماژەی بە جوڵەیەکی دیکەی یانە سعوودیەکە بۆ سێرجیۆ ڕامۆس کردووە.

بەرپرسانی نەسڕ پڕۆژەیەکی گەورەیان بەدەستەوەیە و لە ڕێگەی کۆکردنەوەی جەنگاوەرانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید (کریستیانۆ، مۆدریچ، ڕامۆس)، دەیانەوێت دەنگی سعوودیە بە جیهان بگەیەنن.

سەرمایەدارانی سعوودیە بیر لەوە دەکەنەوە بەم هەنگاوە گەورەیە، سەرنجی جیهان لەسەر قەتەر کەمبکەنەوە و وڵاتەکەیان وەک سەنتەری کەلتووری ئیسلامی بە جیهان بناسێنن.

بابەتی پێشتر

پاپای پێشووی ڤاتیكان كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

گرنگترین ڕووداوە وەرزشییەکانی ساڵی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share