وەزیری نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بگاتە 50 دۆلار

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد کە پێشبینی ئەوە دەکەن لە سەرەتای ساڵی 2021دا نرخی نەوت بۆ  50 دۆلار بەرزببێتەوە و رەتیشیکردەوە داوایان لە ئۆپیک کردبێت کە جیاکارییان بۆ بکەن لە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی فرۆشتنی نەوت.

وەزیری نەوتی عێراق، بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقیی نیمچە فەرمی ڕاگەیاند، “پێشبینی لە بەرزبوونەوەیەکی لەناکاوی نرخی نەوت دەکەین بۆیە ئەگەری زۆرە لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە نرخی نەوت بۆ سەروو 50 دۆلار بەرزببێتەوە لە بازاڕە جیهانییەکاندا”.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئۆپیک+ و کەمکردنەوەی فرۆشتنی نەوت ئیحسان عەبدولجەبار وتی، “ڕێککەوتنەکە بەهەمهێنانی نەوتی کەمکردووەتەوە و ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا پابەندین پێوەی وەک چۆن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بڕیاریان لەسەرداوە”.

وتیشی، “ڕێککەوتنی ئۆپیک+ ئامانجەکەی بەدیهێناوە لە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و جێگیری بۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا، ئەنجامی ڕێککەوتنەکە ئەرێنی و کاریگەر بوو بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئۆپیک+ سورن لەسەر جێبەجێکردنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت تا ئاستێکی دیاریکراو و وتیشی، “عێراق داوای لە ڕێکخراوی ئۆپیک نەکردووە جیاکاریی بۆ بکات لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت”.

وەزیری نەوتی عێراق باسیلەوەکرد، بەهۆی هیواکان بۆ چارەسەر و ڤاکسینی کۆرۆنا و زیادبوونی خواستی جیهان لەسەر نەوت ئەو هۆکارانەن کە ئەگەری بەرزبوونەوەی نەرخی نەوت لە سەرەتای ساڵی 2021دا بۆ  50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەهێز دەکەن.

وتیشی، “عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ یەکەمجار گرێبەستێک بکات بۆ فرۆشتنی پێشوەختی نەوتەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بەبڕی 48ملیۆن بەرمیل نەوت بە بازاڕەکانی جیهان”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. تۆمەتبارێك كە لە 2009ەوە داواكراوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەكات بگەڕێنەوە ماڵەكانیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share