كازمی: یەدەگی دراوی بیانیی بانكی ناوەندیی عێراق زیادی كردووە

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووە، یەدەگی دراوی بیانیی بانكی ناوەندیی عێراق زیادیكردووە بۆ زیاتر لە 60 ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان، لە ڕاگەیەندراوێكدا، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووە، “پرۆژەیەكی زۆرمان جێبەجێكردووە لە پارێزگاكانی باشوور”.

كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، “سەركەوتوو بووین لە ڕاگرتنی بەهەدەردانی پارە و گەندەڵی لە زیادكردنەكانی بانكی ناوەندی، ڕێكارەكانمان بۆ جەنگ دژی گەندەڵی بەردەوامە وێڕای بوونی لەمپەر”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “یەدەگی دراوی بیانیی بانكی ناوەندیی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 60 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا پێشتر 51 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەككین داوا لە واشنتن دەكات هەڵەی هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە

چین داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات هەڵەكانی پەیوەندیدار بە ‏هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە، ئەمەش پاش بڕیاركەی ڕێكخراوی بازرگانیی…
Total
0
Share