نرخی برنج دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی

هەرچەندە لە ماوەکانی رابردوودا نرخی برنج بەرزبوونەوەیەکی زۆری تۆمارکردبوو، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بەرزبوونەوەکە زۆر زیاتربێت و بگاتە ئاستێکی پێوانەیی.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوودا نرخی برنج لە ئاستی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی و پێوانەیی تۆماربکات، ئەویش بەهۆی ئەو هەڵاوسانەی بەشێک لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتە گەورەکانی گرتووەتەوە.

لەمساڵدا نرخی برنج گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە 10 ساڵی رابردوودا، شارەزایانی بواری ئابووری پێشبینی دەکەن ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات، بە تایبەت دوای ئەوەی حکومەتی هیند بڕیاریدا قەدەغە لەسەر هەناردەکردنی برنج دابنێت.

رۆژی پێنجشەممە حکومەتی هیند بڕیاریدا هەناردەکردنی برنجی نا بەسمەتی قەدەغە بکات ئەمەش بۆ رێگریکردن لەو هەڵاوسانەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

هیندستان یەکێکە گەورەترین هەناردەکارانی برنجی جیهان و %40 ی بازرگانی برنجی جیهان پێکدەهێنێت، لە دوای چین دووەمین گەورە بەرهەمهێنی برنجە.

پێشبینی دەکرێت، گەورەترین پشکی زیان لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی برنجی هیندی ئەو وڵاتانە بن کە برنج یەکێکە لە بەکارهێنەرە سەرەکییەکانیان بە تایبەت( بەنگلادیش و چین و نیپاڵ دەوڵەتانی ئەفریقا).

 

بابەتی پێشتر

لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share