نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دوای گەیشتنی بۆ تایوان كە چین هەڕەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی كردبوو، ڕایگەیاند،” سەردانەكەمان بۆ دژایەتیكردنی چین نییە، بەڵكو پەیوەندیی لەمێژیینە لە نێوان ئەمریكا و تایواندا هەیە”.
هاوكات كۆشكی سپیی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەردانی پیلۆسی هەڕەشە نییە لەسەر سەروەریی خاكی چین و هەوڵدەدرێت پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەهێزتر بكرێت.
وەزارەتی بەرگریی چین-یش لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی مانۆڕی سەربازیی ڕاگەیاند.