ئەو کەسانە کێ بوون کۆچبەرە موسڵمانەکەیان لە پۆڵەندا ناشت؟

بەهۆی سەختيی زستان و مانەوە لە دارستانەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا چەندین ‏کۆچبەر لەو سنوورانەدا گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی ناوچەکە دڵنیان، کۆچبەرەکان سەربە ‏هەر نەتەوەیەک بن، موسڵمانن، بۆیە لەکاتی دۆزینەوەی تەرمێکی گومناو، موسڵمانانی ‏تاتار لە پۆڵەندا تەرمی كۆچبەرەكەیان ناشت.‏

موسڵمانانی تاتار کە نزیکەی 600 ساڵە لە پۆڵەندا نیشتەجێن، دڵنیابوون لەوەی ئەو ‏کۆچبەرە موسڵمانە، بۆیە ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتێکی پۆڵەندا و موسڵمانانی دیکە ‏چوون بەدەم تەرمی کۆچبەرەکەوە و بە ڕێوشوێنە كارپێكراوەكانی ئایینی ئیسلام ناشتیان.‏

ئەگەرچی زانیاری پشتڕاستنەکراوە هەبوو، کە کۆچبەرەکە ناوی “ئەحمەد” و خەڵکی ‏سوریا بێت، بەڵام ئەوە نەبووە بەڵگەی پێویست و لەسەر تەرمەکەی تەنها دوو وشە (‏NN‏) ‏نووسرابوو.‏

تەرمی کۆچبەرەکە لە گۆڕستانی موسڵمانانی تاتار لە پۆڵەندا نێژرا، ئەلیکسەندەر عەلی ‏بازارۆیچ، ئیمام و وتارخوێنی موسڵمانانی پۆڵەندا وتی، “دڵنیاین لە موسڵمانیی ‏کۆچبەرەکە، بۆیە دەبێت بەڕێزەوە بنێژرێت و بەڕێبکرێتەوە بۆلای خودا، سونەتی ‏ئیسلامی پێمان دەڵێت موسڵمان دەبێت لە گۆڕستانی برایانی موسڵمانیدا بنێژرێت”.‏

موسڵمانە تاتارەکان، ڕیشەی سەرەتاییان دەگەڕێتەوە بۆ تورکە موسڵمانانەکان، کە شوێنی ‏نیشتەجێبوونیان کۆماری تاتارە لە ڕوسیا و لە چەندین وڵاتی جیهان بڵاوەیان کردووە.‏

بابەتی پێشتر

لیرەی تورکی لە نزمترین ئاستی مێژوویدایە... ئەردۆغان: یارییەکی ئابوری دژمان دەکرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی مەترسییە ئەمنی و تەندروستییەكان ئەمریكا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەكات گەشتی ‏عێراق نەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share