لە نۆکەندی ئینگلیز ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی بێسەروشوێن بوون

لە نۆکەندی ئینگلیز بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە کۆچبەرێکی نایاسایی گیانیلەدەستدا و دووانی دیکەش بێسەروشوێن بوون، سێ کەسیش بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیرکران.

دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کۆچبەران لە کاتی پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزیدا تووشی کێشە و گرفت بوون لە ڕۆیشتن بە کەشتی، دەسەڵاتداران 56 کۆچبەریان رزگارکردووە، تەرمی کۆچبەرێکیش دۆزراوەتەوە و دوو کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.

ئاشکراشیکرد، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا سێ گەنجی ئێریترییان دەستگیرکردووە، گومانی ئەوەیان هەیە کە ئەو گەنجانە ئەو کەسانە بوون کە گەشتی پەڕینەوەیان رێکخستووە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە دووەمین روودانی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی کۆچبەرانی نایاساییە لە نۆکەندی ئینگلیز روویدابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا رێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاسان بکات. حکومەتی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share