پارێزەرانی سزادراوانی بادینان: باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوو مەترسیدارە

تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنن، باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتووی چاکسازیی هەولێر و شیلادزێ بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت.

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە پەیامێكدا كە ئاراستەی یۆنامی و كونسوڵگەرییەكان كردووە ڕایگەیاندووە، باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتووی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت.

باسی لەوەشكردووە، لە نێو ئەو زیندانییانەدا نێچیرڤان بەدیع جگە لە خوێن بەربوون، هەردوو چاوەکانی کزبووە و ژانیێکی زۆریشی لە هەردوو گورچیلەکانی هەیە.

“هەروەها کۆڤان تاریق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بووە باری تەندروستی تێکچووە و ئەمجەد یوسفیش ڤایرۆسی جگەر و بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچووە”.

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، ژمارەیەکی دیكەی مانگرتووان کە بە هەمان ماددەی سزادراوانی بادینان لە چاکسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

بۆیە، ئەو پارێزەرانە داوا دەکەن بەهانایانەوە بچن، خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، “ئەمڕۆ 13 کەسی دیكە لە ئاسایشی گشتیی هەولێر لە نێویاندا هەریەک لە سەدرەدین سلێمان و شەوکەت شەرەفانی و ئەکرم ئامێدی مانیان گرتووە بەهۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن”.

بابەتی پێشتر

هوڵکی ئێران بە (40 چرکە) دۆڕا

بابەتی دواتر

تایوان هەمان چارەنووسی ئۆكرانیای دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share