هۆشداری لە زیادبوونی مردن بە ئاوڵەی مەیمون دەدرێت

نوسینگەی ئەوروپای ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی ژمارەی مردووانی پەیوەندیدار بە ئاوڵەی مەیمون، پاش تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی مردن لە دەرەوەی ئەفریقا.

كاسرین سمولوود گەورە بەرپرسی فریاكەوتنی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەگەڵ بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا، پێشبینی ڕوودانی گیانلەدەستدانی زیاتر دەكەین.

سمولوود دووپاتیكردەوە، ئامانجەكە لەئێستادا “پێویستە وەستاندنی گواستنەوەی خێرای پەتاكەبێت لە ئەوروپا لەگەڵ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە”.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەكرد كە زۆرینەی حاڵەتەكان نەخۆش بەبێ پێویستبوونی بە چارەسەر باش دەبێت.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، زیاتر لە 18000 حاڵەتی نەخۆشییەكە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان لە دەرەوەی ئەفریقا لە سەرەتای ئایارەوە تۆماركراوە و زۆرینەی لە ئەوروپایە.

هەفتەی پێشووتر ڕێكخراوەكە باری لەناكاوی جیهانیی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەوە ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

ساتی کەوتنەخوارەوەی مووشەکە چینییەکە ببینە

بابەتی دواتر

دەوترێت زیاتر لە 200 دەفتەری بردووە.. هاوشێوەیەكی سلێمان هەڵشۆیی لە حاجیاوا هەڵات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share