ئیسرائیل ڕەزامەندی دا لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن

ئیسرائیل ژەمی چوارەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەداتە ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە، وەک هەنگاوێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

بڕیارەکەی تەندروستیی ئیسرائیل ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان سەروو 60 ساڵە، یان کێشە لە سیستمی بەرگریی جەستەیاندا هەیە، یان لە کەرتی تەندروستیدا کاردەکەن ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

لیژنەی شارەزایانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە دوای ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات بۆ ئەو کەسانەی سێ مانگ تێپەڕیوە بەسەر وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە.

نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، “هەوڵدەدەین ژمارەیەکی زیاتری هاوڵاتییان بەدەمەوەچوونیان هەبێت بۆ ڤاکسینەکان تاوەکو بتوانین بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن کەمبکەینەوە.”

لیژنەکە ڕێنمایی ئەوەی دەرکردووە کە نێوان ژەمی دووەمی ڤاکسین و ژەمی سێیەم کەمبکرێتەوە بۆ سێ مانگ کە پێشتر پێنج مانگ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share