توشبوونی هەزار و 45 كەسی دیكە بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

16 توشبوو گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی هەزار و 45 كەسی دیكە بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و 16 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند لەو ماوەیەدا 10 هەزار و 43 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 45 توشبوو تۆماركراوە.

هاوكات 407 توشبوو چاكبوونەتەوە و 16 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتیی توشبووان گەیشتووەتە 126 هەزار و 191 كەس، لەو ژمارەیە 111 هەزار و 494 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 731 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ئامارەكە:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share