ساتی کەوتنەخوارەوەی مووشەکە چینییەکە ببینە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پارچەکانی ئەو مووشەکە چینییەی لە هەفتەی ڕابردوودا لە کۆنترۆڵ دەرچوو کەوتەخوارەوە، بە پێچەوانەی مەترسییەکانەوە ئەم مووشەکەش هاوشێوەی مووشەکەکانی دیکە لە ئاودا بەر زەوی کەوت.

فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، مووشەکەکە لەناو زەریای هیندیدا کەوتووەتەخوارەوە.

ناوەندی گەردوونناسیی جیهانی ڕایگەیاند، مووشەکی Long March 5B لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هیندی کەوتووەتەخوارەوە، ئەمە لەکاتێکدا جیهانی تووشی دڵەڕاوکێ کردبوو لە ئەگەری کەوتنەخوارەوەی لە ناوچە نیشتەجێبوونەکاندا.

مووشەکی “لۆنگ مارش 5 بی”، درێژییەکەی 30 مەترە و کێشەکەی 21 تۆنە، لە ڕۆژی یەکشەممەدا لەلایەن چینەوە هەڵدرا، دواتر لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ڕاگەیەندرا و بەشێک لە ناوەندەکانی بواری بۆشایی ئاسمان مەترسیی کەوتنەخوارەوەیان لە ناوچەی نیشتەجێبوون ڕاگەیاند.

ئەوە سێیەم جارە وڵاتی چین بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکەکانییەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بەشێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ بۆشایی ئاسمان ناکات، تەنانەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داواکرا سزای نێودەوڵەتی بەسەردا بسەپێنرێت.

https://www.youtube.com/watch?v=XNa65JmU3J0&t=13s

بابەتی پێشتر

نزیكەی 100 پەرلەمانتاری فەرەنسی سیاسەتی ئەردۆغان بەرامبەر كورد ئیدانەدەكەن

بابەتی دواتر

هۆشداری لە زیادبوونی مردن بە ئاوڵەی مەیمون دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share