هێلكە.. لەبەر ئەم هۆكارانەیە كە پێویستە لە سیستمە خۆراكییەكەتدا بێت!

ئەگەر لەو كەسانەیت كە حەز بە دابەزینی كێش دەكەیت بەبێ لەدەستدانی سەرچاوە خۆراكییە پێویستەكان بۆ بەردەوامبوونی ئەركەكانی جەستەت، هیچت لەسەر نییە جگە لەوەی هێلكە بكەیتە ژەمێكی سەرەكیی سیستمە خۆراكییەكەت بەتایبەت لە ژەمی بەیانیدا. كەواتە ئەو هۆكارانە چین وادەكەن هێلكە لە گرنگترین خۆراكەكان بێت؟

مێشكی دروست و سەلامەت لە جەستەیەكی سەلامەتدایە، بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، پێویستە لە سیستمە خۆراكییەكەتەوە دەستپێبكەت بەهۆی ئەوەی لە گرنگترین هۆكارەكانی پارێزگارییە لە تەندروستیی باش و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانت بە سەرچاوە خۆراكییە ڕۆژانەكان.

پرسەكە سەبارەت بە كێش دابەزاندنیش جیاوازنییە و بەهەمان شێوەیە، ئەمیش هەر لە سیستمی خۆراكییەوە دەستپێدەكات، چۆن دەتوانیت كێشت دابەزێنیت و پارێزگاری لە ڕێكی جەستەت بكەیت بەبێ لەدەستدانی سەرچاوە خۆراكییە پێویستەكان بۆ بە تەندروست مانەوەت؟

بۆ گەیشتنە ئەو كێشەی خەونی پێوەدەبینیت و لەدەستدانی كالۆری، پێویستە خۆراكە باش و بەچێژەكان هەڵببژێریت، ئەوانەی لەهەمان كاتدا بۆماوەیەكی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە و پێداویستییە خۆراكییە زۆرەكەت پڕدەكاتەوە تا جەستەت بە باشترین شێوە كارەكانی ڕابپەڕێنێت. زانراویشە كە ژەمی بەیانی لە گرنگترین ژەمەكانی ڕۆژانەیە بەتایبەت بۆ دیاریكردنی بژاردەكانی خواردنی ڕۆژانە و دووركەوتنەوە لە برسیبوونی زۆر.

لەبەر ئەم هۆكارەیە شارەزایان ڕێنوێنی دەكەن بە خواردنی هێلكە بەتایبەت لە ژەمی بەیانیاندا بەهۆی بوونی ئاستێكی بەرز لە پڕۆتین و كالۆرییەكی تاڕادەیەك كەم، هەروەك هاریكاردەبێت لە سوتاندنی چەوری جەستە و بەهۆیەوە كەمبوونەوەی كێش.

بەپێی ئەوەی سایتی (میدیكاڵ نیوز تودەی)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، پێویستیی پڕۆتین لە سیستمی خۆراكدا بەڕێژەی 15-30%ە. بۆیە خواردنی هێلكە و خۆراكەكانی دیكەی دەوڵەمەند بە پڕۆتین هاریكار دەبێت بۆ سوتانی كالۆری زیاتر وەك لە خواردنی كاربۆهیدرات یان چەوری.

لەلایەكی ترەوە ئەو خۆراكانەی ئاستێكی بەرز لە پڕۆتینیان تیایە، بۆماوەیەكی درێژ بە تێری دەتهێڵێتەوە، ئەمەش وادەكات حەزت بۆ خواردن بەدرێژایی ڕۆژ كەمتر ببێتەوە، كە هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی كێش، وەك ئەوەی سایتی (هێلس لاین)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

سەرەڕای پڕۆتین كە هاریكاردەبێت بۆ بونیادنانی ماسولكەكان، هێلكە زۆرێك لە ڤیتامین و كانزا پێویستەكانی جەستەی تیایە، جگە لە زۆرێك لە دژە ئۆكسانەكان كە لە زۆرێك لە نەخۆشییەكان دەتپارێزێت.

لەبەر ئەم هۆكارانەیە شارەزایان ڕێنوێنی زیادكردنی هێلكە بۆناو سیستمی خۆراكی دەكەن و بۆ ئەوەش دەكرێت بە ڕێگا و شێوازی جیاواز ئامادەبكرێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆنی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ گوگڵ یادی لەدایکبوونی هاوکینگ دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share