ڕوانگەی سوری: گروپەكانی سەر بە توركیا لە حەسەكە ڕاهێنانی سەربازی دەكەن

ژمارەیەك لە چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیا

گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لەژێر سەرپەرشتیی ئەفسەرانی تورك ڕاهێنانی سەربازییان لە سەرێ كانێ دەستپێكردووە، نزیك لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ڕژێمی سوریا، وەك ئەوەی ڕێكخراوێك دەیڵێت.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕوونیشیكردەوە، گروپەكان لەمیانەی ڕاهێنانەكاندا تەقەمەنی و گولـلەیان بەكارهێناوە و “شوێن و كوخە جێهێڵدراوەكان كە بەهۆی پڕۆسە سەربازییەكەی چەند ساڵ پێشتری توركیاوە خاوەنەكانیان جێیان هێشتووە كردووەتە ئامانج”.

لە 3ی ئەم مانگەش ڕێكخراوەكە ئاشكرایكرد، هێزەكانی توركیا و گروپەكانی دەوروبەری ڕاهێنانی سەربازییان لە گوندی عەزازییە لە ڕیفی سەرێ كانی لە باكووری ڕۆژئاوای حەسەكە ئەنجامداوە.

بەپێی ڕێكخراوەكە ڕاهێنانەكان لە چێوەی ئەو جەنگە میدیایی و دەنگۆیانەیە دەربارەی ئەنجامدانی پڕۆسەیەكی سەربازیی توركیا بۆسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە).

توركیا دواینجار ڕۆژی چوارشەممە لە زاری ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی، نزیكبوونەوەی پڕۆسەی سەربازی وڵاتەكەی لە باكووری سوریا دووپاتكردەوە.

بابەتی پێشتر

ھێزەکانی حەفتا: سەكۆی مووشەكبارانكردنی "كۆرمۆر"مان دۆزییەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘كشتوكاڵ بەرخۆدانە’.. وێڕای داگیركارییەكان دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كشتوكاڵن

هەرچەندە ساڵی ڕابردوو زۆربەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان لەلایەن سوپای توركیاوە لەناوبران و سوتێنران، دانیشتووانی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای كوردستان…
Total
0
Share