سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا.

ئاژانسی فەرمیی کۆریای باکوور وتەکانی کیم جۆن ئون سەرۆکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، سەرۆکی کۆریای باکوور هێزەکانی وەڵامدانەوەی ئەتۆمیی خستووەتە ئامادەباشییەوە و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکا پیشانداوە.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکان کۆریای باکوور لە ساڵی 2017دا یەکەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی ئەنجامداوە.

لێدوانەکانی کیم جۆنگ ئوون لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی 69 ساڵەی ئاگربەستی شەڕی کۆریا بوون.

سەرۆکی کۆریای باکوور وتی، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا مەترسییە ئەتۆمییەکان دەسەپێنێت بۆیە لەسەر کۆریای باکوور پێویستە هەستێت بە ئەرکە مێژووییەکەی و پەرە بە هیزەکانی بەرگریی وڵاتەکەی بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزەکانمان بەتەواوی ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر قەیرانێکدا و هێزەکانی وەڵامدانەوەی ئەتۆمیی وڵاتەکەشمان لە ئامادەباشیدان تاوەکو ئەرکەکانیان بە دڵسۆزی و وردی و خێرایی جێبەجێبکەن”.

کیم هێرشی کردە سەر کۆریای باشوور و ڕایگەیاند، هەوڵەکانی سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ پەکخستنی کۆریای باکوور بێ وەڵام نابێت و وەڵامی توند و وێرانکەرمان دەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕوانگەی سوری: گروپەكانی سەر بە توركیا لە حەسەكە ڕاهێنانی سەربازی دەكەن

بابەتی دواتر

منداڵێکی کورد لەسەر ئاستی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا یەکەم دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share