ھێزەکانی حەفتا: سەكۆی مووشەكبارانكردنی “كۆرمۆر”مان دۆزییەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، دۆزینەوەی سەكۆی مووشەكبارانكردنی كۆرمۆری ئاشكراكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا دەڵێت، “دوای ئەوەی چەند جارێک بە مووشەک کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج، دەستبەجێ ھێزەکانمان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و پشکینین و گەڕان لە ناوچەکە، بە تایبەت ئەو سنوورانەی کە لە بۆشایی ئەمنییدان”.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا ڕایگەیاند، دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە ڕۆژی 25ی تەمموزی 2022 لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و سەرئەنجام “ئەمڕۆ ھێزێکی لیوای 16 دوای پشتبەستن بە زانیاریی ھەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا و توانرا بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان بووە”.

ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، سەكۆی تەقاندنی مووشەكەكان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا جێگیرکرابوو، بە شێوەیەکی دەستکرد ئامادەکرابوو تا جارێکی تر کۆرمۆر بکرێتەوە ئامانج و توانرا پیلانەکە پووچەڵبکرێتەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکاندا بگیرێت.

بابەتی پێشتر

كوشتن بە چەك سەرەكیترین هۆكاری مردنی منداڵانی ئەمریكییە

بابەتی دواتر

ڕوانگەی سوری: گروپەكانی سەر بە توركیا لە حەسەكە ڕاهێنانی سەربازی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share