وەزارەتی دارایی بەها و ڕەسمی گومرگی كەمكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی بەها و ڕەسمی گومرگی 171 كاڵا کەمکرایەوە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی له‌ دوای سه‌ردانیكردنی ئاوات جه‌ناب نوری بۆ سنووره‌كان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گومرگ و بازرگانان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیارەكەدراوە.

ئاشكراشیكردووە، بڕیاردرا به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ها و ڕه‌سمی گومرگی بۆ بابه‌ته‌كانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی به‌كاربردنی ڕۆژانه‌ كه‌ بریتین له‌ 171 كاڵای جۆراوجۆرن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە

بابەتی دواتر

نێچيرڤان بارزانى: په‌لامارەكە‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديیه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share