تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “تیمێکی تەندروستی و ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لەبەردەم هەریەکە لە بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا دادەنێن، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خانەنشینان”.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، دووبارەبوونەوەی گیانلەدەستدانی خانەنشینان قبوڵناكەن و دەبێت لە بەرزترین ئاستدا مامەڵەی خانەنشینان ڕایی بکەن و بە ئەوپەڕی ڕێز و شکۆمەندییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.

دوێنێ لە بەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی خانەنشینێک لەکاتی وەستانی لەسەرەی مووچە گیانیلەدەستدا، ڕۆژی 20ی ئەم مانگەش دوو خانەنشینی دیکە لەبەردەم هەمان بانک گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: سێیەم رۆژی جەژنی قوربان خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی لە کاتەکانی ئێوارەدا خۆڵبارین دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت. ​​ لیژنەی سوتەمەنی لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییانی سنووری قەزاکەمان…
Total
0
Share