نەتەوەیەکگرتووەکان 80 هەزار مین لە سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان هەڵدەگرێتەوە

بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بڕیارە لیژنەیەک بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دروستبکرێت، بۆ هەڵگرتنەوەی 80 هەزار مین لە سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان.

لە ماوەی ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەزاران مینیان لە سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دانا، ئەویش بۆ ڕێگری لە جووڵەی گەریلاکانی پەکەکە.

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە هەڵگرتنەوەی ئەو مینانە بكرێت و بودجەی ئەو کارەش لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خەرجدەکرێت.

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک گەورەترین هەوڵی هەڵگرتنەوەی مین، ڕۆژی 29ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، بەو نزیکانە هەڵمەتەکە دەستپێدەکات.

لەگەڵ باسكردن لە بیانووی گەریلاكانی پەكەكە، بەڵام هۆکاری سەرەکی دانانی ئەو هەزاران مینە لەلایەن تورکیاوە، دابڕینی ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە لە باکوور، بەتایبەت کە ئەو ناوچانەی مینەکانی لێدانراوە کورمانجین و پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ باکووری کوردستان هەیە.

لەگەڵ ئەوەش، تورکیا لە ساڵی 2004دا بەشداریکرد لە کۆنگرەی “ئۆتاوا” بۆ قەدەغەکردنی مینی دژەمرۆڤ، چونکە ئەو مینانەی لە سنووری ڕۆژهەڵات و باکوور دانراون، هەموویان دژەکەسین.

بەپێی ڕاگەیەنداروەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 175 کەسی شارەزا و 16 سەگی دۆزینەوەی مین، دەچنە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
Total
0
Share