کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و سیتییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر سەردانیان نەکەن، کارەباکانیان دەبڕن.

لە ئاگادارییەکەی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، ” ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە لەهەریەک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی بەرزاییەکانی سلێمانی، بەرزاییەکانی قەیوان، پاشاستی، قەیوان ستی کە هاوبەشی کارەبایان نەکردووە”.

ئاماژە بەوەدەکات کە تاوەکو 10ی تەمموز دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا بکەن بۆ هاوبەشیکردن بەشێوەی فەرمی.

ئاگاداریشیان دەکاتەوە، لەو بەروارە بەدواوە بە پێوەری زیرەک کارەباکانیان دەکوژێنرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر 150 قتوو هەنگوینی نەشیاودا گیراوە

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئەلۆنسۆ بخەنە جێگەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share