كێشەی دەرمان و ئامێرە پزیشكییەكان چارەسەر دەكرێن

وەزیرانی دارایی و تەندروستیی هەرێم جەخت دەكەنەوە، هه‌ریه‌ك له‌ كێشه‌كانی (ده‌رمان و ئامێره‌ پزیشكیه‌كان و گرێبه‌سته‌ ته‌ندروستیه‌كان) به‌ هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌بڕده‌كرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، ‌به‌یانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له‌ سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و شاندی یاوه‌ری كرد.

باسی لەوەشكردووە، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب نوری باسی له‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندروستی و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ “كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌ كه‌سوكاری ئێمه‌ن”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە کۆتایدا باسیان له‌وه‌كرد كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كێشه‌كانی (ده‌رمان و ئامێره‌ پزیشكییه‌كان و گرێبه‌سته‌ ته‌ندروستییه‌كان) به‌ هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌برده‌كرێن.

بابەتی پێشتر

عێراق شەشەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکات

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەی "عەرەب"ی لەندەنی:‏ مەسرور بارزانی بە دەستی بەتاڵەوە گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی چەند شەقامێكی ناوبازاڕ بەربەست دەكرێن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا…
Total
0
Share