چەند شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی چەند شەقامێكی ناوبازاڕ بەربەست دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران رایگەیاند، بەهۆی رێوڕەسمی ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی لە كاتژمێر 10ی ئەمشەو یەكشەممە 12ی تشرینی دووەمەوە چەند شەقامێك بەربەست دەكرێن و كاتژمێر 12ی شەوی سێشەممە 14ی تشرینی دووەم سەرجەم شەقامە بەربەستکراوەکان دووبارە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئەو شەقامانەی بەربەست دەكرێت بەپێی ئاگادارییەكەی هاتوچۆی سلێمانی بریتین لە:
1. لە شەقامی سابونکەران بۆ بەردەرکی سەرا و ئاراستەی مزگەوتی گەورە
2. لە بەردەرکی سەرا بۆ شەقامی مەولەوی
3. لە شەقامی پیرەمێرد بەرەو ئاراستەی بەردەرکی سەرا

روونیشیكردووەتەوە، شەقامی سابونکەران بەرەو شەقامی کاوە کراوە دەبێت، لە شەقامی پیرەمێرد ئۆتۆمبێلەكان بەرەو شەقامی گۆران (ئۆرزدی) ئاراستە دەكرێن.

بابەتی پێشتر

سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەکرێن

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم هاتنی دوو شەپۆلی بارانبارین رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خێرایی با زیاددەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share