شارەوانیی سلێمانی: رێگای سەرەكیی چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ پاككرانەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی سەلامەتیی شۆفێران و هاوڵاتییان شەقامی سەرەكیی چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ پاككرانەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی هەڵمەتێكیان بۆ پاككردنەوە و رشتنی خوێ لە چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتییان و گەشتیاران بە تایبەت ئەوانەی لە ئێوارە و شەواندا سەردانی ئەو شەقامانە دەكەن ئەنجامدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین لە هاوڵاتییان هاوكارمان بن و سەردانی چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ نەكەن لەپێناو سەلامەتی هەموو لایەكدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: ئەو جەماوەرەی ئەمڕۆ سەلماندیان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ كەركوكییەكان بووە”

سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، “ئەو جەماوەرەی ئەمڕۆ سەلماندیان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ كەركوكییەكان بووە…
Total
0
Share