بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە كۆسرەت ڕەسول دەكات

بۆ كۆچی دوایی دایكی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە كۆسرەت ڕەسول دەكات و  پەیامی هاوخەمی پێگەیاند.

دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

لە نزیکەوە خۆم بە ھاوخەمتان دەزانم و لەڕێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

خاتوو زوبێدە، دایکێکی خۆڕاگر و نموونەیی بوو کە لە تەمەنیدا بەھۆی ھەڵوێست و رۆڵ و بەشداریتان لە شۆڕشی نوێ و خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان، تووشی زەحمەت، ماندووبوون و دەربەدەری زۆر بووە، کە ئەمەش ورەی پۆڵایینی بە ئێوە بەخشی و ھیچ ڕۆژێک بنەماڵەکەی سارد نەبووەوە لە پشتیوانیکردنی شۆڕش و خەباتی ڕەوای گەلی کورد.

 بۆیە شێرەژنێکی ئاوا گەورە و کۆڵنەدەر کە ژیانئاوایی دەکات خەمێکی قووڵ لای ئێمە و ئێوەش جێدەھێڵێت.

بەم بۆنە خەمناکەوە لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە ھەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایکتان بەھەشتی بەرین بێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

٢٨ی ٢ی ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگەری هێرش بۆسەر هەسەدە هەیە
گروپ و میلیشیاكان دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان یەكدەخرێن

گۆڕانكاری و یەكخستنەكان كە گروپی “سوپای نیشتمانیی سوریا”ی پشتیوانیكراو لەلایەن توركیاوە ئەنجامیدەدات، سەرەڕای ڕاهێنانە سەربازییەكان بە چەكدارەكانیان لە…
زیاتر ببینە

هۆکارێکى دیکەى دواخستنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى کورد هۆکارێکى دیکەى دواخستنى فەرمان سالارییەکەى دادگاى فیدراڵى ئاشکرادەکات. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری…
Total
0
Share