ڕۆژنامەی “عەرەب”ی لەندەنی:‏ مەسرور بارزانی بە دەستی بەتاڵەوە گەڕایەوە

ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی دەڵێت، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد سەركەوتوونەبوو لە هێنانەئارای هیچ بەرەوپێشچوونێك لە دۆسیەی نەوت و غازدا.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، ڕۆژنامەكە بە ناونیشانی “بارزانی بە دەستی بەتاڵەوە بەغداد بەجێدەهێڵێت: هیچ ڕێككەوتنێكی چاوەڕوانكراو لەبارەی نەوتەوە نییە”، بابەتێكی بڵاوكردەوە و باس لە ئاكامەكانی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ كاربەدەستانی عێراقدا دەكات.

وەك ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ كردووە، هۆكاری ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەڵوێستی ئاشكرای لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغداد نەبووە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە سەردانەكە و ئەنجامەكانی لە ئاست چاوەڕوانییەكانی بارزانی-دا نەبوون.

شیكاریی ڕۆژنامەكە دەڵێت، “ملكەچبوونی هەندێك لە كۆمپانیاكانی نەوت بۆ داواكارییەكانی حكومەتی ناوەندی لەبارەی ڕاگرتنی كارەكانیان لە هەرێم، حكومەتی هەرێمی نیگەرانكردووە و ناچاریكردووە هەوڵی كردنەوەی كەناڵی دانوستان لەگەڵ عێراقدا بدات، بەڵام وادەردەكەوێت عێراق نایەوێت ڕێككەوتنێك بكرێت كە هەردوولا قایلبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شه‌نگال-ه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی توانیویه‌تی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بكات، ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی به‌ مێژوویی ناوبردووه‌ كه‌…
Total
0
Share