ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. كۆڵبەرێك كوژرا و برایەكی برینداربوو

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوو كۆڵبەر بە تەقەی هێزەكانی ئێران برینداربوون كە برای یەكترن، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ماڵتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد، لە ئاکامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی (عەلی یونسی و سەعدوڵڵا یونسی) خەڵکی گوندی گڵە سوورە بە سەختی برینداربوون.

بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە گوازراونەتەوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوە ئاماژەی پێداوە و وتی، سەعدوڵڵا کە پشتی پێکراوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

ڕوونیشیكردەوە، عەلی قاچی برینداربووە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

كۆڵبەرە كوژراوەكە سێ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

بابەتی پێشتر

دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بابەتی دواتر

بەهۆی وشکەساڵییەوە چوار جۆر ماسی لە زۆنگاوەکانی عێراق ڕووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە قەزای خەبات لەناو ئاوی زێی گەورەدا خانکا و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share