دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای جیهانیی statista لەبارەی بەکاربردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، 16%ی ئەوانەی لە هۆلەندا بەشدارییان کردووە باسیان لەوەکردووە کە لەڕێگەی ئینتەرنێتی ماڵە دراوسێکانیانەوە ئەو هێڵە بەکاردەهێنن.

ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ماڵە دراوسێ لەلایەن خەڵکەوە بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی خاوەنەکەی لە جیهاندا دیاردەیەکی باوە، بەڵام لە هەندێک وڵا ڕێژەکە بەرزە، لە هۆڵەندا 16%یە، بەڵام لە کەمترە و ڕێژەکە 7% و لە فەرەنسا 6%ـە.

هەروەها تەنها 40%ی هۆڵەندییەکان لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتی ماڵەکانیانەوە بەشداریی ئەو خزمەتگوزارییە دەکەن، 14%یان لەڕێگەی هێڵەکانی ناو مۆبایلە زیرەکەکانیانەوە بەشدارن.

ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ماڵە دراوسێکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کەمترە و لەنێوان 3% و 2%ـە.

هەرچەندە کۆمپانیاکە هۆکاری بەربڵاویی چوونە ناو ئینتەرنێتی ماڵە دراوسێکانەوە لە جیهاندا ڕووننەکردووەتەوە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە لەگەڵ بەرزیی ڕێژەی ئەو دیاردەیە لە هۆڵەندا، بەڵام چوونە ناو ئینتەرنێتی ماڵان بەبێ ڕەزامەندی خاوەنەکەی وەک تاوان دانانرێت و وەک حاڵەتێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لەکاتێکدا لە وڵاتانی دیکە تاوانە.

 

بابەتی پێشتر

ماكرۆن: تائێستا دەكرێت ڕێككەوتنی ئەتۆمی زیندووبكرێتەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. كۆڵبەرێك كوژرا و برایەكی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share