شارەوانیی بنەسڵاوە: بارانی بەخوڕ دەبارێت و لە كەندی بنەسڵاوە دووربكەونەوە

سەرۆكایەتییی شارەوانیی بنەسڵاوە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لە كەندی بنەسڵاوە دووربكەونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە دەكەینەوە، ئەوانەی كە لە نزیكی كەندی بنەسڵاوەن یاخود كاریان لەو ناوچەیە هەیە، لە ئێستادا لەو شوێنانە دووربكەونەوە تا وەكو مەترسی لەسەر ژیانیان نەبێت، چونكە بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی كەندەكە هەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتی دروستبوونی لافاو لە گەڕەكەكانی سنوورەكە بە زووترین كات شارەوانی ئاگاداربكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان رادەگەیەنن. ئەنجومەنەکە…
Total
0
Share