ئومێد خۆشناو: مەترسییەکانى لافاو لە هەولێر کەمکراوەتەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و چاوەڕوانەکراو لە ئامادەباشیدان و مەترسییەکانی لافاو لە شارەکە کەمکراونەتەوە.

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی ئیداری پارێزگای هەولێر سەبارەت بە رەوشی کەشوهەواو و پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ ئەو رێژە بارانبارینەى کە چاوەڕوان دەکرێت لەچەند رۆژى داهاتوو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ببارێت، ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند بڕیارێک کە دەرکران بەم جۆرە:

یەکەم/ سەرجەم قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان، هەریەک لە سنووری خۆی ژوورێکى عەمەلیات پێکدەهێنێت و لە ئامادەباشى تەواودابن بۆ روودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و چارەسەرکردنى ئەو گرفت و کێشانەى کە دەبنە هۆکار و مەترسى دروستبوونى لافاو.

دووەم/ بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاوەڕۆ و ئاودێرى، بەردەوام دەبن لە پاککردنەوەى رێرەوەکانى (ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكان).

سێیەم/ سەرۆکایەتیى شارەوانى و بەڕیوەبەرایەتىی گشتیی شارەوانییەکان، لەگەڵ سەرجەم تیمەکانیان لە ئامادەباشی و هەماهەنگی یەکتردابن بۆ هەر ئەگەر و پێشهات و ڕووداوێکى چاوەڕوان نەکراو.

چوارەم/ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتى پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، وەک پێشوتر لەسەر رێگا گشتیی و سەرکییەکانى دەرەوەى شار دابەشدەکرێن و بەردەوام دەبن لە پاراستن و چاککردنەوە و رێکخستنەوە و پاککردنەوە رێگای سەرەکییەکان.

پێنجەم/ (ئاسايش، پۆلیس، بەرگری شارستانی، پۆلیسی هاتوچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی) لە ئامادەباشى تەواودابن بۆ روودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و مەترسى دروستبوونى لافاو.

شەشەم/ ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا و دەزگای خێرخوازی بارزانی، لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، لە ئامادەباشی دادەبێت بۆ چارەسەرکردنى هەر رووداوێک و دروستبوونى هەر کێشە و گرفت و حاڵەتێکى نەخوازراو.

حەوتەم/ سەرجەم شار و سیتییەکان، لە بەرامبەر پاککردنەوەى رێرەوى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورسى کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانى سنوورەکانیان  بەرپرسیارن.

هەشتەم/ داواى لە هاوڵاتییان دەکەین هەمانگ و هاوکاری تیمەکانبن و پابەندی رێکار و رێنماییەکانبن، لەحاڵەتى باران بارینى زۆر نزیکى رووبار و ئەو شوێنانە نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرزدەبێتەوە.

نۆیەم/ سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندارەکان لە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارانە بەرپرسن و لەبەرامبەر هەر کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنى ئەرک و کارەکانیان هەریەکه‌ و بەئاستى بەرپرسیاریەتى خۆى بەرپرسیار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم…
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان…
Total
0
Share