پرسی وزە و نەوت مەسرور بارزانیی گەیاندە بەغداد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەرەو بەغداد بەڕێکەوت، ئامانجی سەردانەکەی گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەرەو بەغداد بەڕێکەوتووە ، سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومەتی هەرێم دەکات، بڕیارە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەستی سەردانەکەی مەسرور بارزانی گفتوگۆکردنە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.

 

وێنەی ساتی گەیشتنی مەسرور بارزانی بۆ بەغداد
بابەتی پێشتر

خوێنی كەس سوورتر نییە<br>قوباد تاڵەبانی: بۆچی عێراق بۆ شەهیدبوونی كورد بە دەستی توركیا هەڵوێستی نەبوو؟

بابەتی دواتر

لە خانەقین کارگەیەکی یاریی ئاگرین تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share