زیلینسكی: بە بڕی 10 ملیار دۆلار دانەوێڵەی ئامادەمان بۆ فرۆشتن هەیە

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا

پاش واژووكردنی ڕێككەوتنێكی گرنگ لەنێوان كیێڤ و مۆسكۆ دەربارەی دانەوێڵە، سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، وڵاتەكەی باری دانەوێڵەی ئامادەی هەیە كە بەهاكەی دەگاتە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار، هەلی فرۆشتنی بەرهەمی ئێستایشی هەیە.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە وتارێكدا كە درەنگانی شەوی ڕابردوو پێشكەشیكرد وتیشی، “ئەمە بەڵگەیەكی دیكەیە كە ئۆكرانیا دەتوانێت بەڕووی جەنگدا بوەستێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، نزیكەی 20 ملیۆن تۆن لە بەرهەمی ساڵی ڕابردوو هەناردە دەكەن، پاش گەیشتنە ڕێككەوتن، كە ئەو بە گرنگ ناویبرد.

دوێنێ ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ئەستەنبوڵ ڕێككەوتنێكی مێژووییان بە بەشداری توركیا و نەتەوە یەكگرتووەكان واژووكرد دەربارەی هەناردەكردنی دانەوێلە گەمارۆدراوەكانی ئۆكرانیا لە ئاوەكانی دەریای ڕەش، وەك هەوڵێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی برسێتی كە هەڕەشە لە ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی جیهان دەكات.

لە وتەیەكیدا لە ڕێوڕەسمی واژووكردنی ڕێككەوتنەكە ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ڕێككەوتنەكە دەرگا واڵادەكات لەبەردەم بڕێكی زۆری هەناردەی خۆراكی بازرگانی لە سێ بەندەری سەرەكیی ئۆكرانی كە بریتین لە ئۆدیسا، چسرنۆمۆرسك و یوجنی.

وتیشی، “ئەمڕۆ بەندەر لەسەر دەریای ڕەش هەن. بەندەری هیوا و هەل و خۆشگوزەرانی لە جیهانێكدا كە پێویستی پێیەتی زیاتر لەهەر كاتێكی ڕابردوو”.

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و ڕوسیاوە كە لە شوباتی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، هەناردەكردنی گەنم و جۆرەكانی دیكەی دانەوێڵەی ئۆكرانیا بۆ دەرەوە ڕاگیراوە، ڕوسیا سنوورە وشكانی و ئاوییەكانی گرتووە و بەوەش ئەو بەرهەمانە نەدەگەیشتنە بازاڕەكانی جیهان.

ماوەی چەندین مانگە، ئۆكرانییەكان ناڕەزایی دەردەبڕن و دەڵێن، ملیۆنان تۆن گەنمی ساڵی ڕابردوویان لە كۆگاكاندا لە بەردەم مەترسیی خراپبووندان، ئێستاش وەرزی دروێنەی گەنم لە ئۆكرانیا دەستیپێكردووە و بەوپێیەی وڵاتەكە یەكێكە لە سەرەكیترین هەناردەكارانی گەنم لە جیهاندا، پێویستی بە ڕێڕەو و بازاڕە بۆ ساغكردنەوەی گەنمەكەی.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

بابەتی دواتر

بلومبێرگ: عێراق و سعودیە بۆشایی وزەی ڕوسیا بۆ ئەوروپا پڕدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە…
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share