سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگیی هاوسەرەکەی، جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بڕیاریدا کۆتایی بە ژیانی هاوسەرێتی خۆی بهێنێت.

میلۆنی رایگەیاند، دوای 10 ساڵ لە پێکەوەبوونمان لەگەڵ ئەندریا جیامبرۆنۆی هاوسەرم بڕیاری جیابوونەوەمان دا، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر کارەکانم دروست ناکات.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە ساڵی 2014  لەگەڵ ئەندریا جیامبرۆنۆ کە پیشەی رۆژنامەنووسە هاوسەرگیریان کرد و خاوەنی منداڵێک بوون.

لەماوەی رابردوودا تۆمارێکی دەنگی هاوسەرەکەی میلۆنی بڵاوبووەوە کە دانی بەوەدانابوو پەیوەندی لەگەڵ ژنێکی دیکەدا هەبووە، بە پێی زانیاری میدیا ئیتاڵییەکانیش هەر ئەوە هۆکاری جیابوونەوەکە بووە.

 

بابەتی پێشتر

لە بەعقوبە دایک و کچێک کوژران

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share