فەڕەنسا.. بەهۆی بۆمبەوە وێستگەیەكی شەمەندەفەر چۆڵكرا

بەهۆی ئاگاداركردنەوەی لە بوونی بۆمبێك، پۆلیسی فەرەنسا وێستگەی شەمەندەفەری “پار دیو”ی چۆڵكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم، هێزەكانی پۆلیسی فەرەنسا لە دەوروبەری وێستگەی شەمەندەفەری “پار دیو” لە شاری لیۆن بڵاوبوونەوە و ڕێگەكانی دەوروبەریان داخست، داوایان لە دانیشتووانی شارەكە و خەڵك كرد نەچنە ئەو شوێنە و خۆیان دووربگرن.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ڕێوشوێنەكانی پۆلیسی فەرەنسا دوای ئەوە بوون كە ئاگاداركرابوونەوە لە بوونی بۆمبێك لە وێستگەكەدا.
هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن كە ئەمڕۆ كەسێك هەڕەشەی تەقاندنەوەی وێستگەی شەمەندەفەری “پار دیو”ی شاری لیۆن-ی كردووە.
دوێنێ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم حكومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، كۆمەڵەی شێخ یاسین-ی هەڵوەشاندووەتەوە. بڕیارەكەش پەیوەندی بە ڕوداوەكەی هەفتەی ڕابردووەوە هەیە كە خوێندكارێك مامۆستایەكی خۆی سەربڕیبوو. حكومەتی فەرەنسا كۆمەڵەكەی بە تێوەگلان لەو ڕوداوە تۆمەتباركردووە.
بابەتی پێشتر

ڕوسیا.. هێرشێكی 'تیرۆریستی' پووچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

بۆچی بەغداد نەیتوانی ئێس 300 بکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 110 دۆلار…
Total
0
Share