بەرهەم ساڵح: پاپا پەیامێکی مرۆڤدۆستانەی بۆ عێراق پێبوو

سەرۆککۆماری عێراق لە دوای ماڵئاوایکردن لە پاپا فرانسیس ڕایگەیاند، پاپا پەیامێکی مرۆڤدۆستانەی بۆ عێراق پێبوو بەتایبەت دوای ئەوەی توندوتیژی وڵاتی هیلاک کردووە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە تویتێکدا دوای ماڵئاوایی لە پاپا وتی، “پاپا دوای سێ ڕۆژ میوانی لە بەغداد و نەجەف و ئور و نەینەوا و هەولێر گەڕایەوە، ئەو هەڵگری پەیامێکی هاوسۆزی پڕ لە مرۆڤایەتی بوو بۆ وڵاتەکەمان”.

بەرهەم ساڵح نوسیویشیەتی، “پاپا خۆشەویستی لەناو دڵی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا چاند و سەردانەکەی دەبێتە سەقامگیری و ئاشتی بۆ ناوچەکە”.

دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە عێراق پاپا فرانسیس ئەمڕۆ8ی ئازار لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە گەڕایەوە ڤاتیکان، لە سەردانەکەیدا پاپا سەردانی نەجەف و نەینەوا و شاری ئور و هەولێریکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن

سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share