نهێنیی نەفرەتی فیرعەونەکان ئاشکرابوو

لەماوەکانی رابردوودا نزیکەی 20 کەس لەو کەسانەی کە لە گۆڕی توت ئانخ ئاموون یەکێک لە فیرعەونەکانی میسر نزیکبوونەوە، گیانیان لەدەستداوە و ئەمەش ناونرابوو نەفرەتی فیرعەونەکان، دواجاریش زانایەکی بەریتانی هۆکارەکەی ئاشکراکرد.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری زانایانی بەریتانییەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 1922 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 20 کەس لەو کەسانەی گۆڕی توت ئانخ ئاموونیان کردووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، هۆکاری ئەمەش بوونی ژەهرێکی تیشکدەرە کە یۆرانیۆم و پاشماوەی مەترسیداری تێدایە کە بە مەبەست لە بەشی ژێرەوەی گۆڕەکە دانراوە.

ئەم ژەهرە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، هوارد کارتەر کە یەکەم کەس بوو کە چووە بەشی ناوەوەی گۆڕەکە بەڵام دواتر بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.

توێژەران دەڵێن، راستە گۆڕەکە نەفرەتێکی تێدایە، بەڵام نەفرەتێکی سروشتی نییە و دروستکراوە.

بابەتی پێشتر

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 89.50 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی رانیە دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆنسن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا كۆنترۆڵیكردوون

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند، پێویسته‌ وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكه‌ن لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕوسیا كۆنترۆڵی كردوون.…
Total
0
Share