زیاتر لە 100 ڕوفاتی ئێزدییەکان ناسرانەوە

بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی دادی پزیشکی بەغداد ڕایگەیاند، کارەکانی ناسینەوەی 104 کەس لە ڕوفاتی ئێزدییەکان تەواو بووە و ناسراونەتەوە کە کەسوکاری کێن.

بە وتەی زەيد عەلی عەباس، بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی دادی پزیشکی بەغداد، کە دوێنێ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،   وێڕای بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارەکانی ناسینەوەی رووفاتی 104 کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون، بە رێگەی پشكنینی (DNA) تەواو کرا.

گشتی فەرمانگەی دادی پزیشکی بەغداد ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوفاتەکان لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش ئامادەی دەبن، ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دادپزیشکی بەغدا راشیگەیاند، پرۆسەی رادەستکردنەوەی رووفاتی قوربانییەکان بە کەسوکاریان رۆژی 31 ی کانوونی دووەمی 2021  لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت.

لە سێی ئابی ساڵی 2014 ، لەلایەن ڕێكخراوی چەکداری داعش هێرش كرایە سەر شەنگال، بەگوێرەی ئامارەكان لەو هێرشەدا 430 هەزار هاوڵاتیی ئێزیدی ئاوارە بوون لەو ژمارەیە 140 هەزار هاوڵاتی ڕویان لە شاخی شەنگال كردووە و 290 هەزار ڕویان لەشارەكانی هەرێمی كورستان و توركیا كردووە.

هەر لەو هێرشەدا 18 هەزار هاوڵاتیی دوچاری جینۆساید و  كوشتنی بەكۆمەڵ بونەتەوە 3  هەزار كچ و ژن و منداڵ ڕفێندراون كە تا ئێستاش بەشێكیان چارەنوسیان نادیارە و 14 پەرستگا و مەزاری ئاینی پیرۆزی ئێزیدیەكان ڕوخێندران.

بابەتی پێشتر

لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق "بێئومێد" بووه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن: چاوەڕێی گۆڕانکاری لە بایدن دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share