راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە

وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی نوێکردنەوەی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین رۆژی چوارشەممە سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، ئەوەش هاتووە، بە مەبەستی نوێکردنەوەی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارەکان کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێ وردە کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاوڵاتیان، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین رۆژی ٢٤/١/٢٠٢٤ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن چونکە ئەو رۆژە بە تەواوی بۆ نوێکردنەوەی سیستم تەرخان دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ رۆژی دواتر کە دەکاتە پێنجشەممە ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن، کارەکانیان بخەنە هەفتەی داهاتوو، نەوەک نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستی بەکاتی زیاتر هەبێت.

ئەوەش راگەیەندراوە، تیمەکان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ رۆژی پێنج شەممە کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە و باسی لەوەشکردووە، ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو هاوڵاتیانە ناگرێتەوە کا تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام دەدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دوکان: تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”. رێژین رەئوف، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی حەوتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لە…
Total
0
Share