لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق “بێئومێد” بووه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021ه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی توند له‌ حكومه‌ت ده‌گرێت، ده‌ڵێت، بێئومێد بوون له‌ حكومه‌ت.

حسێن عەقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، “45 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو كاتە یاساییەی كە، یاسای ئیدارەی مالی حكومەتی عێراق دیاریكردووە بۆ ناردنی بودجەی گشتیی وڵات بۆ پەرلەمان، بۆ ئەوەی تاووتوێ بكرێت و بڕیاری لەبارەوە بدرێت، ئەم دواكەوتنەش ئاماژەیە بۆ كێشەیەكی گەورە لە كاروباری حكومەت و كەمتەرخەمییەكی ڕوون لە پابەندبوونی حكومەت بە كاتە یاسایی و دەستورییەكانەوە، كە ئەوەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییە گشتییەكانی هاوڵاتییان”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌وه‌شی وت، “بێئومێد بوین لە هەر دەستپێشخەرییەك بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری، بەتایبەت پاش دوایین وتاری سەرۆكی حكومەت، كە ڕایگەیاند، ناتوانن موچەی فەرمانبەران بدەن ئەگەر یاسای بودجە دەرنەكرێت، سەرۆكی حكومەت بیری چوو یان بیری خۆی بردووەتەوە كە حكومەتەكەی تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی نەناردووە هەرچەندە 45 ڕۆژ بەسەر وادە یاساییەكەی تێپەڕیووە، ئایا كێ ئەم بەرپرسیارییەتیی ئەو واقیعەی ئێستا هەڵدەگرێت؟”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌ به‌رده‌ستی حكومه‌ت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، “ئەركی گەورەی حكومەت ئەوەیە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین بكات، داواكراوە لە حكومەت دەبێت بودجەی گشتی دابڕێژێت و تیایدا كورتهێنان دیاری بكات، لەگەڵ دیاریكردنی چارەسەرەكان بە كەمكردنەوەی موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و پلە باڵاكان و پەرلەمانتاران و بەڕێوبەرە گشتییەكان و هاوشێوەكانیان، هەروەها كەمكردنەوەی خەرجییە ناپێویستەكان و زیادكردنی داهاتە نانەوتییەكان، لەپێش “هەموویاندا داهاتی خالە سنوورییەكان و پیاچوونەوە بە كاروبار و ژمارەی فەرمانبەرانی”.

حسێن عەقابی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، “دەبێت داهات زیاد بكرێت لەڕێی سەپاندنی باجی پێشوەختە بەڕێژەی 7.5% بەسەر بازرگانەكانی بازاڕی دراو، هەروەك پێشنیار بۆ حكومەت دەكەین پشت ببەستێت بە پلانێكی واقیعییانەی ئابوری لەڕێی كۆنتڕۆڵكردنی زیادكردنەكانی دراوە قورسەكان و بانكە نێوەندگیرەكان دووربخاتەوە، حكومەت دەبێت شایستە داراییەكان وەربگرێت لەگەڵ باجەكان و قەرزەكان و غەرامەكان پەیوەست بە كۆمپانیاكانی پەیوەندییكردن، هەروەها چاوبخشێنێتەوە بە گرێبەستە نەوتییەكان و پەرەبدرێت بە پیشەسازیی كشتوكاڵ و پیشەسازیی نیشتمانی”.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: کەمبوونەوەی کۆرۆنا بەمانای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 100 ڕوفاتی ئێزدییەکان ناسرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share