سۆران عومەر: هەرێم بەنیازە بە سێ 763 ملیاری بەغداد مووچەی مانگەکانی 10 و 11 دابەشبکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەرێم بەنیازە بە سێ پارەی 763 ملیاری مووچەی مانگەکانی 10 و 11 دابەشبکات”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 764 ملیار و 149 ملیۆن دینار بخرێتە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 10، پێویستە هەرێم لە داهاتی ناوخۆ و نەوت 233 ملیار دیناری بخاتە سەر، چونكە لیستی مووچە لەسەر بنەمای 996 ملیار دینار ئامادەكراوە.

دەشڵێت، “هەرێم داوای بڕێك پارەی دیكەی لە دارایی عێراق كردووە وەك پشكی هەرێم تاوەكو مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ی پێ دابەشبكات لەگەڵ ئەو دوو 763 ملیار دینارەی دیكە”.

باس لەوەش دەکات، ئەگەر بەغداد ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێت، هەرێم بەنیازە بە سێ پارەی 763 ملیاری مووچەی مانگەکانی 10 و 11 دابەشبکات.

سۆران عومەر، ئەوەش دەڵێت، لەکاتێکدا لە 10 مانگی رابردوو هەرێم تەنها 395 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغداد گەڕاندووەتەوە، جگە لەوەی نەوتی بە تەنکەر و لە ناوخۆ فرۆشتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: پێشنیازێكمان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار خسـتە بەردەم حكومەتی هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پێشنیازێكمان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار خستووەتە بەردەم حكومەتی هەرێم ئەگەر بڕیاری…
زیاتر ببینە

یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت دەرماڵەی مووچەخۆران دەبڕدرێت؟
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەدات، جەختیشدەكاتەوە لە یاساكەدا باس لە كەمكردنەوەی…
Total
0
Share