گرانبوونی نرخی كارتی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بڕیاری گرانكردنی نرخی كارتی ئینتەرنێتی داوە و هەر كات لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە ڕێنمایی پێدەركرا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، لە ساڵی 2021 ەوە حكومەتی هەرێم بڕیاری زیادكردنی نرخی كارتی ئینتەرنێتی داوە و تەنها ئەوە ماوە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاشكرایكرد، بەپێی بڕیارەكە بە ڕێژەی 20% نرخی كارتی ئینتەرنێت لەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان گراندەكرێت، بەجۆرێك ئەگەر كارتێكی ئینتەرنێت بە 100 هەزار دینار بێت بڕی 20 هەزار دینار گراندەكرێت و دەكرێتە 120 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر كاتێك بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتەكانی گواستنەوە و گەیاندن و داراییەوە ڕێنمایی پێدەركرا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و نرخی كارتی ئینتەرنێت لەسەر هاوڵاتییان گراندەكرێت.

بابەتی پێشتر

سبەینێ كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكلادەكرێـتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری پلاندانانی هەرێم: هەوڵمانداوە ئەو گوندانەی پێویستییان بە خزمەتگوزارییە پێیان بگەیەنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکاتەوە

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی دوایین هەنگاوەکان بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تاووتوێکراون. د.نەرمین…
Total
0
Share