هەڵاوسان لە بەریتانیا کەمبووەوە و نرخی خۆراک دابەزی

هەڵاوسانی ئابوری لە بەریتانیا رووی لە دابەزینکردەوە ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بووە، بەڵام لەگەڵ کێبڕکێی راکێشانی کڕیار لە سەری ساڵەوە نرخی خۆراک رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

کۆمەڵەی فرۆشیارانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، “هەڵاوسانی ئابوری لە ماددە خۆراکییەکاندا دابەزی بۆ 6.7٪ لە مانگی 12 دا، لە کاتێکدا هەڵئاوسان لە 7.8٪ دا بووە لە مانگی 11 دا”.

لە دوو ساڵی رابردوودا نرخی خۆراک لە جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کرد ئەوەش بەهۆی ئەو جەنگ و ئاڵۆزیانەی جیهانی گرتوەتەوە کە بووە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ لە دابینکردنی خۆراک و بەرزکردنەوەی نرخ.

بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی نرخی خۆراک و ماددە خۆراکییەکان لە ساڵی رابردوودا بوو، هاوکات ئەمساڵیش بەهۆی دابەزینی نرخی خۆراکەوە، چەندین کۆمپانیای گەورەی خۆراکی بەریتانی پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئاستی فرۆشیان زیادیکردووە بەهۆی ئەوەی خەڵکی روویان لە مارکێتەکان کردووەتەوە بۆ کڕینی پێداویستیەکانیان بەهۆی داشکاندنەکانەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: داشکاندنی سزای هاتووچۆ لە مانگی شوباتدا کۆتایی پێدێت و درێژناکرێتەوە

بابەتی دواتر

لەناو فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆن دوو فڕۆکە بەیەکیاندادا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share