لە کەمینێکی داعشدا لە بێجی ٨ کەس کوژران

کەمێک پێش ئێستا لە قەزای بێجی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و پاش گەیشتنی هێزەئەمنییەکان چەکدارانی داعش دەستڕێژی گولەیان کردووە و شەش ئەندامی هێزەئەمنییەکان کوژراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرەتا بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و دوو کەس کوژراون، پاش گەیشتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی زانراوە کە کردەوەکە کەمینە و تەقە لە هێزەئەمنییەکان کراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی و دوو ئەندامی پۆلیس و دوو کەسی مەدەنی کوژراون.

تا ئێستا داعش بەرپرسیارێتی کردەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی سەرەکیی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share