سبەینێ كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكلادەكرێـتەوە

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە سبەینێ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پرسی كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكلابكەنەوە.

ڕۆژی دووشەممە، كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەرێوەدەچێت و بۆی هەیە دانیشتنەكە بۆ بڕیاردان بێت لەسەر دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە دانوستاندنی بەردەوامدان بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
Total
0
Share