مێسی بۆ ناسڕ خلێفی: جارێ چاوەڕێ بکە

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سکای سپۆرت، لیۆنێل مێسی، پاریس سان جێرمانی ئاگادارکردووەتەوە کە لە ئێستادا ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر گرێبەستی نوێ بکات.

گرێبەستی ئێستای مێسی تاوەکو ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت، بەڵام ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان ئارەزووی زیاتر بەردەوامبوونی ئەستێرە تەمەن 35 ساڵە دەکات و داوای کردووە بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژبکاتەوە.

ئەگەر مێسی بە درێسی ئەرجەنتینەوە لە مۆندیالی 2022 ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، دەتوانێت دانوستان لەسەر مەرجی باشتر بکات، بۆیە داوای کردووە خلێفی و هاوکارانی چاوەڕێ بکەن تاوەکو دوای مۆندیال.

“پوڵگا” وەرزی ڕابردوو تەنها 11 گۆڵ و 14 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمار کرد.

بابەتی پێشتر

هەمووكات بەوەفا نییە.. دوو سەگ خاوەنەكەیان دەكوژن

بابەتی دواتر

كوتلەی سادقون: كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئامادەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی،…
Total
0
Share