مۆرینیۆ بە دیبالا-وە ناوەستێت و “کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا”ی دەوێت

لەسەر ڕاسپاردەی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕۆما دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ئەندریا بیلۆتی کردووە، کە بە “کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا” ناوبانگی دەرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا”، مۆرینیۆ لەگەڵ ئەندریا بیلۆتیی هێرشبەری پێشووی یانەی تۆرینۆ کۆبوونەوەی کردووە، داوای لێکردووە لەم وەرزەوە درێسی “جێلاڕۆسی” بپۆشێت.

تیاگۆ پینتۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕۆما لە هەوڵدایە بۆ کۆتاییهێنان بە پێگەی ئیڵدۆر شامۆدۆرۆڤی ئوزباکی، بۆ ئەوەی بە خێرایی بیلۆتی پەلکێشی یانەکەی بکات، بەڵام کێشەکە لەوەدایە یاریزانی ناوبراو شەش هەفتەیە بەبێ یانەیە و دەیەوێت چاوەڕوانی ئۆفەری یانەکانی دیکەش بکات.

بیلۆتی شەش هەفتەیە پەیوەندی بە یانەی تۆرینۆ-وە نەماوە، گرێبەستی یانەکانی نیسی فەرەنسی و گەڵاتەسەرای ڕەتکردووەتەوە.

لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 یانەی ڕۆما سەرکەوتوو بوو لە واژۆ کردنی گرێبەستەکانی پاولۆ دیبالا، ڤایناڵدوم، ماتیچ، زەکی جەلیک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(11) یاریزانی فرێش.. لە یانەکانیان ڕازی نین و بە دوای یانە و چانسێکی نوێدا دەگەڕێن

گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆ یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ و سەرجەم خولە ئینگلیزیەکان دەستیپێکردووە، چەندین یاریزانیش وادەی گواستنەوەکانی زستانە بە…
Total
0
Share