ئیریکسن دوای گەڕانەوە لە مردن دەگەڕێتەوە بۆ لوتکە

کریستیان ئیریکسن، ئەستێرەی دانیمارکی یانەی برێنتفۆرد دوو گرێبەستی گەورەی پێگەیشتووە و بەم زووانە هەنگاوێکی گەورە دەنێت.

ئیریکسن لە دوایین پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەهۆی کێشەی دڵەوە نزیک بوو لەنێو یاریگادا بمرێت، بەڵام دوای چارەسەری پزیشکی و دانانی ئامێری ڕێکخستنەوەی لێدانی دڵ، توانی لە یانەی برێنتفۆرد درێژە بە یاریکردن بدات.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، یاریزانەکە گرێبەستی نوێکردنەوەی برێنتفۆرد و گرێبەستێکی دیکەی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ڕەتکردووەتەوە، چاوی لە دوو یانەی گەورەی دیکەیە کە لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 گرێبەستیان پێشکەش کردووە، ئەوانیش یانەکانی مانچستەر یونایتد و تۆتنهامن.

ئیریکسن دەیەوێت لە خولە ئەوروپییەکان یاری بکات بە تایبەت چامپیۆنزلیگ، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن بگەڕێتەوە بۆ تۆتنهام و جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share