كوتلەی سادقون: كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئامادەیە

وتەبێژی کوتلەی سادقون ڕایدەگەیەنێت، كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئامادەیە، دەشڵێن، پشتیوانی لە کاندیدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

مەحمود ڕوبەیعی، وتەبێژی کوتلەی سادقون بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندی پێوەکردوون بەمەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

جەختیشی كردەوە، پشتیوانی لە کاندیدی یەکێتی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

دەربارەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش، وتەبێژەكەی كوتلەی سادقون دەڵێت، چێوەی ھەماھەنگی دوو کاندیدی ھەیە و لەچەند كاتژمێری داھاتوودا كاندیدەكەی یەکلادەبێتەوە.

بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت وەكو ئامادەكارییەك بۆ دیاریكردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share