سبەینێ کلاسیکۆی تێنسی سەرزەوی-یە

سبەینێ یەکشەممە، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن لە نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و کارلۆس ئالکارازی ئیسپانیدا ئەنجامدەدرێت.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبلدۆن، جۆکۆڤیچ بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە یانیک سینەری ئیتاڵی بردەوە، لە بەرامبەردا کارلۆس ئالکاراز بە هەمان ئەنجام لە دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی بردەوە.

یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییە گەورەکەی “گراند سلام” لە یاریگای فرێزی ویمبڵدۆن سبەینێ یەکشەممە ئەنجامدەدرێت، تیایدا جۆکۆڤیچ ڕووبەڕووی ئالکارازی ئیسپانی و بەهێزترین ڕکابەری دەبێتەوە لە ئێستادا.

وەرزی ڕابردوو “نۆلیتۆ” حەوتەم ناسناوی ویمبڵدۆنی لە مێژوویدا بەرزکردەوە، لەم وەرزەشدا ژمارەی ناسناوە گەورەکانی گەیاندە (23) و لووتکەی ئەفسانەکانی جیهانی گرت.

لە بەرامبەردا، کارلۆس ئالکاراز تەنها ناسناوێکی فلاشینگ میدۆزی گەورەی هەیە، هەموو هەوڵێکدەدات دووەم ناسناوی بەرامبەر ئەفسانە سڕبییەکە بباتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share